slider1
زانیاری و هەواڵ

سه‌ردانی بەرێوەبەرایه‌تی چاكسازی گەورانی سلێمانیانی

تیمێك لە رێكخراوی وچان بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری تەندروستی دەرونی رێكخراو لە بەرواری 9 / 1 / 2017 سەردانی بەرێوەبەرایه‌تی چاكسازی گەورانی سلێمانیانیان كرد و له‌گه‌ل بەرێز كاك شێركۆ عارف به‌رێوەبەر و توێژەرانی بەشی كۆمەڵایەتی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان كرد دەربارەی پرۆژەی رێكخراوی وچان تایبەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی لەناو گرتوخانە و چاكسازییەكانی شاری سلێمانی بۆ ماوەی ساڵی 2017 كە رێكخراوەكەمان بەردەوام دەبێت لە كارەكانی و فراوانتری دەكات. بۆ ئەو مەبەستە بەرێز بەرێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی وێرای دەربرینی رەزامەندی سوپاسی رێكخراوی وچانی كرد كە جێگە دەستیان دیارە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەرونی و سودێكی زۆریان گەیاندۆتە سزادراوان و هەموو پاڵپشتییەكی خۆیانی بۆ پرۆژەكەمان دووبارە كردەوە.


هاوبەشەکان
ناردنی هاوکاری