slider1
زانیاری و هەواڵ

سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

لە بەرواری   6 / 4 / 2106 به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌ و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ وچانیان كرد بە مەبەستی ئاگاداربوونی زیاتر لە كارەكانی رێكخراوی وچان و هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر لە نێوان هەردوولا. بەرێزیان پاش كۆبونەوە لەگەڵ بەرێوەبەر و بەرێوەبەری تەندروستی رێكخراو بەرێزیان كارەكانی رێكخراوی وچانی بەرزنرخاند له‌ بواری‌ پێشكه‌شكردنی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ به‌‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ ده‌بنه‌وه‌، بەتایبەت ئه‌و كارانه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی ‌‌و به‌تایبه‌ت شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ ده‌كه‌ن.

 

لینكی هەواڵەكە لە سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی


هاوبەشەکان
ناردنی هاوکاری